توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، لە کۆی پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی
نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، زیاتر لە چوار حاڵەتیان هۆکارەکەی جەڵتەی دڵ بوونە.
لەکاتی شوشتنیدا ددان توشی خوێنبەربوون دەبێت
ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە:" یەکێک لەو نیشانانەی
پێش توشبوون بە جەڵتەی دڵ لەو مەترسییە ئاگادارت دەکاتەوە هەوکردنی پوکی ددانەکانە،
کە لەکاتی ددان شوشتندا توشی خوێنبەربوون دەبێت ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هەستکردن بە تەنگەنەفەسی و فشار لە ناوەڕاستی سینگدا
نیشانەیەکی دیکەی توشبوون بە جەڵتەی دڵە، کە یەکێک لە هۆکارەکانی توشبوون بەو
نەخۆشییە زووری کێشە ".