بەپێی توێژینەوەیەکی مامۆستایانی زانکۆی
"ساو پاولۆ"، ژەهری ماری "بەڕازیلی"ی یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی
کۆرۆنا.
ژەهرەکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلەشدا بەڕێژەی ٪٧٥ لەناودەبات
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی ئەیلول، ئاژانسی رۆیتەرز
بڵاویکردەوە:" بەپێی توێژنەوەیەک کەلەلایەن مامۆستایانی زانکۆی "ساو
پاولۆ"ی وڵاتی بەڕازیلەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ژەهری ماری بەڕازیلی
دەتوانێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلەشدا بەڕێژەی ٪٧٥ لەناوببات".
توێژینەوەکە لەسەر چەند مەیمونێک ئەنجامدراوە
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە:"
توێژینەوەکە لەسەر چەند مەیمونێک ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ژەهری مارەکە دەبێتە
هۆی رێگریکردن لەپەرەسەندنی جۆرە پڕۆتینێک کەوا دەکات ڤایرۆسەکە لەشدا
زیادبکات".
باسی لەوەشکردووە:" ئەو بەشەی ژەهرەکە کەڤایرۆسەکە لەناو دەبات،
زنجیرەیەکە لەترشە ئەمینییەکان و ناودەبرێت بە" PLPro"
و زیان بەخانەکانی لەش ناگەیەنێت".
ماری بەڕازیلی بەیەکێک لەگەورەترین جۆرە
مارەکانی جیهان دادەنرێت و زۆرجار درێژییەکەی دەگاتە چەند مەترێک، ئەم جۆرە مارە
بەزۆری لەوڵاتانی کیشوەری ئەمریکای باشور وەک: پۆلیڤیا و پاراگوای و ئەرجەنتین
هەیە، بەڵام بەماری بەڕازیلی ناسراوە.