ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
بەنیازە هۆتێلە بەناوبانگەکەی لە شاری واشنتۆن بفرۆشێت.
بە ئاڵتوون ناوی خۆی لەسەر هۆتێلەکە نووسیوە
ماڵپەڕی "ئەکسیوس"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە:" دۆناڵد ترمپ
ئەو هۆتێلەی دەفرۆشێت کە ناوی خۆی بە ئاڵتوون لەسەر نوسراوە و تەنها ٥٠٠ مەتر لە
کۆشکی سپی و یەک کیلۆمەتریش لە باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکاوە
دوورە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ترەمپ دەستی بە مامەڵەی فرۆشتنی هۆتێلەکە کردووە
و هەنگاوێکی زۆری بڕیوە، بەڵام تاکو ئێستا وردەکاری فرۆشتنی هۆتێلەکە
ئاشکرانەکراوە ".
روونیشیکراوەتەوە:" لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆتێلەکە
زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوت ".