پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراکی عێراقی ئاماژەی
بەوەکردووە، هۆکاری زۆری ژمارەی کەسانی قەڵەو لە عێراقدا ئەوەیە خواردنی
ناتەندروست دەخۆن و کەمتر وەرزش دەکەن.
عێراقییەکان حەز بە خواردنی بەچێژ دەکەن
ئەحمەد حەسەن عوبەیدی، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک
بە ئاژانسی "واع"ی عێراقی راگەیاندووە:" عێراقییەکان حەز بە خواردنی
بەچێژ دەکەن کە زۆربەیان ناتەندروستن، بۆیە بەراورد بە هۆڵەکانی وەرزش و لەشجوانی،
ژمارەی چێشتخانە و خواردەمەنییەکان زۆر زیاترە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" سەرەکیترین لێککەوتەکانی
قەڵەوی لاوازیی بەرگری لەشە، کە هۆکارەکەی پەیڕەوکردنی سیستەمێکی ناتەندروستی
خواردنە، ئەویش لە رێگەی خواردنی ئەو خۆاردنانەی بڕێکی زۆری شیرینی و چەورییان
تێدایە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" لەم ساڵانەی دواییدا
نۆرینگە پزیشکییەکانی تایبەت بە بچوککردنەوەی گەدە لە شاری بەغدا بەشێوەیەوکی
بەرچاو زیادیکردووە، کە پێشتر دانیشتوانی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق
بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە سەردانی هەرێمی کوردستان، یاخود وڵاتانی
دیکەیان دەکرد ".