لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوەیتدا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە تێیدا منداڵێکی تازە لە دایک بوو دەردەکەوێت کە لە نزیک زبڵدانێکدا فڕێدراوە.
منداڵە ساواکە لە نزیک زبڵدانێک لە گەڕەکی عەبدوڵا موبارەک لە پارێزگای فروانیە فڕێدراوە، کە لە ناو کیسەیەکدایە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە رایگەیاندووە کە دایکی منداڵەکە لە دەرەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیری منداڵەکەی بووە هەر بۆیە فڕێیداوە، ئاماژەی بەوەشداوە دوای لێکۆڵینەوە ئەو دایکە کە تەمەنی نزیک ٣٠ ساڵانە دەستگیرکراوە".
ئەو ژنە لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵی وتویەتی دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە لەدایک بوونی منداڵەکەی بەبێ یارمەتی هیچ کەسێک فڕێداوە.