رۆناڵدۆ بڕیارێکی سەیر دەربارەی دایکی دەدات

وەرزش 07/09/2021

Alternate Text

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند، بڕیاریداوە رێگری لە دایکی بکات لە ئامادەبوون لە یارییەکانیدا.

لەو بارەیەوە، رۆناڵدۆ کەم بە دواییانە یانەی یۆڤانتۆسی بەجێهێشت بەرەو مانچستەر یونایتد، بە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەڕیتانی رایگەیاندووە کە کاتێک ماریا دۆلۆریسی دایکی ئامادەی یارییەکانی دەبێت ئەوا توشی دڵەڕاوکێ دەبێت، بەشێوەیەک کە لە دوو جاردا لەهۆش خۆی چووە.

هەر بۆیە رۆناڵدۆ بڕیاریداوە کە رێگری لە دایکی بکات لە ئامادەبوون لەو یاریانەدا کە رکابەرێتییەکی بەهێزیان تێدایە، وتیشی:" من باوکم نەماوە بۆیە ناشمەوێت دایکیشم لەدەستبدەم، بۆیە رێگری دەکەم لێی ئامادەی ئەو یاریانە بێت کە لە چارەکی کۆتایی یاخوود نیو و گوڕی کۆتاییدان".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا