ئیتاڵیا: کۆرۆنا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەن

تەندروستی 07/09/2021

Alternate Text

ئیتاڵیا یەکەم وڵاتی ئەوروپا بوو کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە، بەم دواییانەش راگەیەندرا کە توشبووانی ئەو وڵاتە تەمەنیان کەمتر دەبێت.

بە گوێرەی پەیمانگای نیشتیمانی ئامار، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، تێکڕای تەمەن لە ئیتاڵیا بە رێژەی ١،٢ ساڵ دابەزی، لە هەندێ ناوچەش کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زۆر زەرەرمەند بوون، رێژەکە زیاترە لە چوار ساڵ.

لە بەیاننامەیەکدا، پەیمانگاکە دەڵێت:" لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تێکرای ژیانکردن لە هەندێ ناوچەی وڵاتەکەدا بە رێژەی ١،٢ ساڵ دابەزی، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا تێکڕای ژیان کردن ٨١ بۆ پیاوان و ٨٥،٣ ساڵ بۆ ژنان بووە، بەڵام لە ساڵی کۆرۆنادا دابەزین بۆ ٧٩،٧ی پیاوان و ٨٤،٤ی ژنان.

بە گوێرەی پەیمانگاکە، تێکڕاکە لە ناوچەیەکەیەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە بە شێوەیەکی زۆر دەگۆڕێت، بۆ نمونە لە باکوری وڵاتەکە کە زەرەرێکی زۆری بەرکەوتووە، تێکرای ژیان کردنی پیاوان دابەزیووە بۆ لە نێوان ٤،٣ ٤،٥ ساڵدا، هەروەها لە ژنانیشدا دابەزیووە بۆ ٣،٢ بۆ ٢،٩ ساڵ. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا