عێراق و ئێران رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

وەرزش 07/09/2021

Alternate Text

بڕیارە ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئێران لە میانەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی تۆپی پێی ٢٠٢٢ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

بە گوێرەی خشتەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی ٢٠٢٢ قەتەر، بڕیارە کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەو سێشەممە، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئێران لە یاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتی لە دۆحەی پایتەختی وڵاتی قەتەر رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

لە مێژووی یارییەکانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی تۆپی پێ، تاکو ئێستا پێنج جار هەردوو هەڵبژاردەکە رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و لە دوو یاریدا هەڵبژاردەی عێراق بردنەوەی بەدەستهێناوە، ئێرانیش سێ جار لە عێراقی بردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا