سەرباری ئەوەی
دەرکەوتنی نیشانەکانی شێرپەنجەی سی لە سەرەتای توشبووندا قورسە، بەڵام زۆربەی کات
ئەو کەسانەی توشی نەخۆشییەکە دەبن لەگەڵ کۆکەدا خوێن لە دەمیانەوە دەردەچێت.
نیشانەکانی درەنگ دەردەکەون
بە گوێرەی توێژینەوەیەک
کە ماڵپەڕی "ئێکسپرێس" بڵاویکردووەتەوە:" سەرەکیترین هۆکاری
توشبوون بە شێرپەنجەی سی جگەرەکێشانە، بەڵام هەستکردن بە توشبوون بەو نەخۆشیە
کارێکی قورسە، لەبەر ئەوەی نیشانەکانی درەنگ دەردەکەون ".
نیشانەکانی
توشبوون بە شێرپەنجەی سی بریتین لەمانە:
-هەناسەتەنگی
-کۆکەی بەردەوام
بۆ ماوەیەکی زۆر
-هەوکردنی
بەردەوامی سییەکان
-هەستکردن بە
ماندوویەتییەکی زۆر
-دەرچوونی خوێن و
بەڵغەم لەکاتی کۆکەدا
-هەستکردن بە ئازاری
سینگ لەکاتی کۆکە و هەناسە هەڵمژیندا
-بەدخۆراکی