بزووتنەوەی تاڵیبان ناوی ئەو وڵاتانەی
کەداوای لێکردوون بەشداری رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی حکومەتە نوێیەکەی بکەن
ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ی ئەیلول، سەرچاوەیەک لەبزووتنەوەی
تاڵیبان بە ئاژانسی "نۆڤۆستی" راگەیاند:" داوا لەهەریەک لەوڵاتانی
روسیا، چین، قەتەر، تورکیا، پاکستان و ئێران کراوە بەشداری رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی
حکومەتی نوێی کاتیی ئەفغانستان بکەن".
ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەمڕۆ چوارشەممە
مەلا عەبدولغەنی برادەر، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاتیی داهاتووی ئەفغانستان،
بەمەبەستی پێشکەشکردنی بانگهێشتنامە بەقەتەر و کۆمەڵێک لەوڵاتانی دیکە بەڕێکەوتووە بۆ ئەو وڵاتە".
محەمەد حەسەن ئاخوند سەرۆکایەتی حکومەتە نوێیەکەی ئەفغانستان دەکات
هاوکات پێشتر زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی
تاڵیبان رایگەیاندبوو:" بڕیاردراوە حکومەتی نوێی کاتیی ئەفغانستان
بەسەرۆکایەتی محەمەد حەسەن ئاخوند لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستبەکاربێت".