رۆناڵد کۆمانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە
وەڵامی میرالیم پیانیچی یاریزانی پێشووی یانەکەی دایەوە و وتی، یاریزانی لەو
باشترمان هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ی ئەیلول، رۆناڵد کۆمان،
راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لەوەڵامی رۆژنامەنوساندا دەربارەی ئەوەی میرالیم پیانیچی
یاریزانی پێشووی یانەکە وتبووی ئەو راهێنەرە رێزی نەگرتووە، رایگەیاند:"
بابەتەکە پەیوەندی نییە بەرێزگرتنی ئەو یاریزانەوە، بەڵکو پەیوەندی هەیە بەشێوازی
یاریکردنی ئێمە و بیرۆکەکانمان بۆ سەرکەوتن لەیاریەکاندا و پیانیچ لەو بابەتەدا
سەرکەوتوو نەبووە و یاریزانی لەو باشترمان هەیە لەهێڵی ناوەڕاستدا".
پیانیچ نەیتوانی خۆی لەگەڵمان بگونجێنێت
کۆمان ئاماژەی بەوەشداوە:" هیوای
سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، بەڵام زۆر هەوڵمان لەگەڵدا و ئەو نەیتوانی خۆی بگونجێنێت
لەگەڵ شێوازی ئێمە، بۆیە رۆیشتنی باشترین بڕیار بوو".
میرالیم پیانیچ، یاریزانی پێشووی یانەی
بەرشەلۆنە، لەچەند رۆژی رابردوودا پەیوەندیکرد بەیانەی بێشکتاشی تورکییەوە و
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوەکردبوو:" کۆمان رێزی نەگرتووە و کاتی
تەواوی پێنەبەخشییوە بۆیە یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشتووە".