پزیشکێکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی میز و میزەڕۆ رایگەیاند، دەرچوونی خوێن
لەکاتی میزکردن و گۆڕانی رەنگەکەی ئاماژەن بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەک.
هەوکردنی میزڵدان، گورچیلە و لوو هۆکاری دەرچوونی خوێنن لەکاتی میزکردندا
ئارمین سرکسیان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میز و میزەڕۆ لە چاوپێکەوتنێکی
تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند:" دەرچوونی خوێن لەکاتی میزکردندا ئاماژەیە بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار، لەوانەش هەوکردنی میزڵدان، یاخود گورچیلە یان
لوو ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" هەندێک جار دەرچوونی خوێن لەکاتی میزکردندا
ئاماژەیە بە توشبوون بە بەردی گورچیلە و لەکاتی جوڵانی دەبێتە هۆی روشانی پێستی
ناوەوەی گورچیلە ".
بەکارهێنانی چەند دەرمانێک رەنگی میز دەگۆڕن
لەبارەی گوڕانی رەنگی میز، ئەوەی خستووەتەڕوو:" بەکارهێنانی چەند
جۆرێکی دەرمان هۆکارن بۆ گۆڕانی رەنگی میز، بۆ نمونە خواردنی ڤیتامین B رەنگی میز بۆ پرتەقاڵی دەگۆڕێت، بەڵام پاش وازهێنان لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە
رەنگی میز ئاسایی دەبێتەوە ".