نەوید محەمەد زادە، هونەرمەندی ناوداری سینەمای
ئێران وێنەی هاوسەرەکەی خۆی لەئینستاگرام بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ی ئەیلول، نەوید محەمەد
زادە، هونەرمەندی ناوداری سینەمای ئێران و بەرەچەڵەک کورد، وێنەی هاوسەرەکەی
لەهەژماری خۆی لەئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و پارچەیەک هۆنراوەی عاشقانەی لەسەر نووسیوە
و بە "خۆشەویستەکەم" ناویبردووە.
نەوید محەمەد زادە یەکێکە لەسینەماکارە
بەناوبانگەکانی ئێران و بەرەچەڵەک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و خۆشی چەند جارێک
باسی لەوەکردووە.