ژاپۆن دەستبەرداری میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکی جیهانی بوو

وەرزش 09/09/2021

Alternate Text

یەکێتی تۆپی پێی ژاپۆن رایگەیاند، بەهۆی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەرداری میوانداریکردنی پاڵەوانێتی جیهانی تۆپی پێی ٢٠٢١ بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ئەیلول، یەکێتی تۆپی پێی ژاپۆن لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە:" پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی جیهانی "فیفا" لەبارەی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهانی ٢٠٢١ لە ژاپۆن ئەنجام نەدرێت ".

وڵاتێکی جێگرەوە دیاری دەکرێت

ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە ئایندەدا فیفا وڵاتێکی جێگرەوە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە رادەگەیەنێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا