بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانیی ئەفغانیی داوایەک لەتورکیا دەکات

جیهان 09/09/2021

Alternate Text

بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانیی ئەفغانیی بەرابەرایەتی ئەحمەد شا مەسعود داوا لەتورکیا دەکات دان بەحکومەتە نوێیەکەی تاڵیبان نەنێن.

ژنان و کچانی ئەفغانستان رووبەڕووی مەترسی لەدەستدانی مافەکانیان دەبنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ئەیلول، بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانیی ئەفغانی کە ئەحمەد شا مەسعود رابەرایەتی دەکات. لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لەئێستدا ژنان و کچانی ئەفغانستان رووبەڕووی مەترسی لەدەستدانی مافەکانیان دەبنەوە کەسەرچاوەکەی لەبزووتنەوەی تاڵیبانەوەیە".

 پێویستە تورکیا دان بەحکومەتە نوێیەکەی تاڵیباندا نەنێت

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە:" لەئەگەری داننانی تورکیا بەحکومەتە نوێیەکەی تاڵیبان، ئەوانیش وەک هاوبەشی تاوانەکانی ئەو بزووتنەوەیە سەیردەکرێن و بۆ ئەوەی ئەوە روونەدات پێویستە تورکیا دان بەحکومەتە نوێیەکەیاندا نەنێت".

شایەنی باسە لەچەند رۆژی رابردوودا تاڵیبان کابینەی حکومەتە نوێیە کاتییەکەی ئەفغانستانی بەسەرۆکایەتی محەمەد حەسەن ئاخوند راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا