نەوید زەردی بەرهەمە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ 09/09/2021

Alternate Text

نەوید زەردی هونەرمەندی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمێکی نوێیی بەناوی "پۆز" بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ئەیلول، نەوید زەردی، گۆرانیبێژی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمێکی نوێی چوار خولەکی بەناوی "پۆز" لەکەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

لەماوەی کاتژمێرێکدا زیاتر لە ٢٠ هەزار بینەری هەبووە

بەرهەمە نوێیەکەی نەوید لەماوەی کاتژمێری یەکەمی بڵاوبوونەوەیدا زیاتر لە ٢٠ هەزار بینەری هەبووە و چاوەڕواندەکرێت ئەو ژمارەیە زۆر زیاتر بێت لەکاتژمێرەکانی داهاتوودا.

شایەنی باسە ئەمە چوارەم بەرهەمی ئەو گۆرانیبێژەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەم ساڵدا بڵاویدەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا