حکومەتی نوێی لوبنان پێکهێندرا

جیهان 10/09/2021

Alternate Text

پاش زیاتر لە ساڵێک لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی پێشووی لوبنان، ئەمڕۆ هەریەکە لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حکومەتی ئەو وڵاتە مەرسومی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەیان ئیمزاکرد.

ئەمڕۆ هەینی، ١٠ی ئەیلول، سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" بەئامادەبوونی نەبیە بەری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەریەکە لە میشاڵ عەون و نەجیب میقاتی هەردوو سەرۆک کۆمار و حکومەتی لوبنان مەرسومی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەیان ئیمزاکرد ".

دۆخەکە لە لوبناندا سەختە

هاوکات، نەجیب میقاتی، سەرۆکی حکومەتی لوبنان بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند:" لە ئێستادا دۆخەکە لە لوبنان سەختە، بەڵام بە پێکەوەبوونمان هیچ شتێک ئەستەم نییە و پەیوەندی بە بەسەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دەکەین بۆ ئەوەی دووبارە وڵاتەکە بونیادبنێینەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش تەقینەوە گەورەکەی بەیروت لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠، حەسان دیاب سەرۆکی پێشووی حکومەتی لوبنان دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکی وڵاتەکە کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا