سەرباری بەجێهێشتنی یانەکە، بەهۆی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکە،
بەرشەلۆنە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە لیۆنێل مێسی دەکات.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وێنەیەکی لیۆنێل مێسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە
تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی:" گۆڵکاری مێژۆیی کیشوەری ئەمریکای باشوور،
پیرۆزە لیۆ ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی تۆپی پێی
٢٠٢٢ و لە دوایین یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و بۆلیڤیا، مێسی سێ گۆڵی
بۆ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تۆمارکرد، بەوەش ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی
گەیاندە ٧٩ گۆڵ و چووە پێش ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی بیلێە.