ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و
٩٢ سەنت.
نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ٪٢.٠٦ بەرزبووەوە
ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ئەیلول، نرخی نەوتی خاو
لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٢
سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەڕێژەی ٪٢.٠٦ بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەڕێژەی ٪٢.٣٢ بەرزبووەوە
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش
بەڕێژەی ٪٢.٣٢ بەرزبووەوە و بە ٦٩ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.