پێگەی "footyheadlines" شێوازی درێسی یاریزانانی
بەرشەلۆنەی بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ئاشکراکرد.
درێسەکە هاوشێوەی درێسی وەرزی ١٩٩٩-٢٠٠٠ دەبێت
ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ئەیلول، پێگەی "footyheadlines"
هەردوو درێسی یەکەم و دووەمی یاریزانانی بەرشەلۆنەی بۆ یارییەکانی وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣
ئاشکراکرد و رایگەیاند:" درێسی یەکەمی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو لەرەنگە
سەرەکییەکانی دروشمی یانەکە کەسوور و شین و نیلین پێکهاتووە و هێڵەکانی درێسەکە
بەشێوەیەکی ستوونی نەخشێندراون هاوشێوەی درێسی سەرەکی یانەکە لەوەرزی ١٩٩٩-٢٠٠٠".
ئاماژەی بەوەشداوە:" درێسی دووەمی یانەکە رەنگی ئاڵتونی دەبێت و چەند
هێڵێکی ئاسۆیی رەنگی سوور و شینی تێدادەبێت".