سوپای ئیسرائیل سەرجەم بەندینخانەکانی وڵاتەکەی دەپشکنێت

جیهان 11/09/2021

Alternate Text

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی هەڵهاتنی زیندانییان لە رێگەی هەڵکەندی تونێلەوە، سوپای ئیسرائیل سەرجەم بەندینخانەکانی وڵاتەکە دەپشکنێت.

ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ئەیلول، ماڵپەڕی "والا"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە:" لە سبەینێەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ پسپۆڕانی ئەندازیاری بیناسازی، سوپای ئیسرائیل دەست بە هەڵمەتی پشکنینی سەرجەم بەندینخانەکانی وڵاتەکە دەکات و گرنگی تایبەت بە بەندینخانەی جەلبوع دەدرێت، کە لە چەند رۆژی رابردوودا شەش زیندانی فەڵەستینی تێیدا هەڵهاتن ".

بەندینخانەی جەلبوع چۆڵدەکرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەندینخانەی جەلبوع چۆڵدەکرێت و سەرجەم زیندانییەکانیشی بۆ بەندینخانەکانی دیکەی وڵاتەکە دەگوازرێنەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا شەش زیندانی بەرەگەز فەڵەستینی لە نێو بەندینخانەی جەلبوع لە فەكەستین لە رێگەی هەڵکەندنی تونێلەوە هەڵهاتن، تاوەکو ئێستاش چواریان دەستگیرکراونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا