سەرباری ئەوەی خۆشۆردن سوودێکی زۆری بۆ لەش و تەنانەت مێشکیش هەیە، بەڵام
هەندێک شێوازی خۆشۆردن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
ماڵپەڕی "ئێکسپرێس" بڵاویکردووەتەوە:" هەندێک کەس لەکاتی
خۆشۆردن ئاوی گەرم لە حەمامدا دەکەنەوە بۆ ئەوەی شوێنەکە پڕبێت لە هەڵم، سەرباری
ئەوەی ئەو هەڵمە جوڵەی خوێن رێکدەخاتەوە و دڵەڕاوکێش کەمدەکاتەوە، بەڵام مانەوە
لەبەر ئەو هەڵمە بۆ ماوەیەکی زۆر زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و وادەکات هەست بە
سەرسوڕان بکەیت ".
فشاری جوڵانی خوێن کەمتر دەبێتەوە
روونیشیکردەوە:" سەرسوڕان لەکاتی خۆشۆردن لە حەمامێکی گەرمدا ئاماژەیە
بۆ ئەوەی فشاری خوێنی جەستەی کەسەکە روو لە دابەزین دەکات، کە لەئەنجامی فراوانبوونی
دەمارەکانەوە فشاری جوڵانی خوێن کەمتر دەبێتەوە ".
هاوکات، دەزگای "مایۆ کلینیک" ئاماژەی بەوەکردووە:"
دابەزینی زۆری فشاری خوێن رێژەی ئۆکسجین لە لەش کەمدەکاتەوە، بەوەش زیان بە دڵ و
مێشک دەگەیەنێت ".