ماڵپەڕێکی میسری ئاشکرایکردووە، خانمە هونەرمەندی سوری ئەساڵە
نەسڕی بە شێوەیەکی نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ شاعیرێکی عێراقی کردووە.
ماڵپەڕی "قاهیرە ٢٤"ی میسری بڵاویکردووەتەوە:"
خانمە هونەرمەندی سوری ئەساڵە نەسڕی بەشێوەیەکی نهێنی چوارەم هاوسەرگیری خۆی لەگەڵ
شاعیرێکی عێراقی بە ناوی فائق حەسەن ئەنجامداوە ".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" پاش ئەوەی
هەردوولا درکیان بەوەکردووە کە تێڕوانینی هاوبەشیان هەیە و دڵخۆشن بەیەکەوە،
بڕیاریانداوە هاوسەرگیری بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو خانمە هونەرمەندە
هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ شاعیرە عێراقییەکە ئاشکرانەکردووە ".
لە ئێستادا لە وڵاتی سعودیەن
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە ئێستادا ئەساڵە لەگەڵ
هاوسەرەکەیدا بەگەشتێک لە وڵاتی سعودیەن و پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بگەڕێنەوە میسر
".