کازمی بەرەو ئێران بەڕێکەوت

عێراق 12/09/2021

Alternate Text

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ئێران بەرەو شاری تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی ئەیلول، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە:" بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو وڵاتی ئێران بەڕێکەوت ".

چەندین پرسی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت

ئاماژە بەوەشکراوە:" سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئێران کۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین پرسی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت، بە تایبەت پرسەکانی تایبەت بە ئاسایس و سەقامگیری ناوچەکە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا