مستەفا کازمی: ئێران لە هەموو بارودۆخە سەختەکاندا هاوکاری عێراقی کردووە

عێراق 12/09/2021

Alternate Text

مستەفا کازمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێران لە هەموو بارودۆخە سەختەکاندا هاوکاری خەڵکی عێراقی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئەیلول، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بە سەردانێک گەیشتە ئەو وڵاتە و لەدوای گەیشتنی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێراندا کۆبووەوە.

پەیوەندییەکەمان لە سنوورەکەی نێوانمان گەورەترە

پاش کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئیبراهیم رەئیسیش تێیدا ئامادەبوو رایگەیاند:"  لە کۆبوونەوەکەماندا باسمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان کرد، ئێمە هەمووکاتێک وتومانە سنووری ئێمە لەگەڵ ئێران زۆر گەورەیە، بەڵام پەیوەندییەکەمان لە سنوورەکەی نێوانمان گەورەترە".

لە هەموو بارودۆخە سەختەکاندا هاوکاری خەڵکی عێراقیان کردووە

ئاماژەی بەوەشکرد:" سوپاسی حکومەت و خەڵکی ئێران دەکەین کە لە هەموو بارودۆخە سەختەکاندا هاوکاری خەڵکی عێراقیان کردووە".

لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە پەیوەندییە دارایی و بانکییەکان کرد

هاوکات ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران وتی:" لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە پەیوەندییە دارایی و بانکییەکان کرد".
باسی لەوەشکرد:" لەگەڵ عێراق کاردەکەین بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا