فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق گیانی لەدەستدا

عێراق 12/09/2021

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، پشکنەری تۆپخانەی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

لەکاتی ئەرکی فەرمیدا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیوا روکن هیشام عەبدولفەیاز لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لە پارێزگای نەینەوە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا و دوو ئەفسەری دیکەش برینداربوون ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" فەرماندەکە بەنیازبووە لەگەڵ تیمێکی سەربازی سەردانی لیوای ٤٣ی پیادەی سەر بە ئۆپراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا بکات، بەڵام لە رێگادا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا