دوو توێژینەوەی نوێ دەریانخستووە،
بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن ژنانی دووگیانەوە هیچ زیانێک بە کۆرپەکانیان
ناگەیەنێت.
نابێتە هۆی لەبارچوونی منداڵەکە
رۆژنامەی "دەیلی مەیل"
بڵاویکردووەتەوە:" بە گوێرەی دوو توێژینەوەی پزیشکانی ئەمریکا، بەکارهێنانی
ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن ژنانی دووگیانەوە زیان بە کۆرپەکانیان ناگەیەنێت و نابێتە
هۆی لەبارچوونی منداڵەکە ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" بە پێی ئەنجامی
توێژینەوەکان زۆربەی ئەو ژنانەی کۆرپەکانیان لەبارچووە ڤاکسینی کۆرۆنایان
وەرنەگرتووە ".