کەرکوک..لەچەند هێرشێکی ئاسمانییدا شەش تیرۆرست کوژران

عێراق 12/09/2021

Alternate Text

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق کوژرانی شەش تیرۆرستی لەئەنجامی سێ هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەرمۆڵگەکانی داعش لەسنووری کەرکوک راگەیاند.

چەکدارانی داعش هەوڵیانداوە هێرشبکەنە سەر خاڵێکی لیوای ٢٠ی پۆلیسی فیدراڵی

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی ئەیلول، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند:" پاش ئەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هەوڵیاندابوو هێرشبکەنە سەر خاڵێکی لیوای ٢٠ی پۆلیسی فیدراڵی لەسنووری کەرکوک، چەند فڕۆکە نێردران بۆ دۆزینەوەی مۆڵگەکانی ئەو چەکدارانە و پاش دۆزینەوەی، لەئەنجامی سێ هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەر ئەو مۆڵگانە، شەش تیرۆرستی ئەو رێکخراوە کوژران".

ئاماژەی بەوەشداوە:" پاش هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر مۆڵگەکان، پۆلیسی فیدراڵی چوونەتە ئەو مۆڵگانە و دەستیانگرتووە بەسەر چەندین پشتێنی بۆمبڕێژکراو و کامێرای حەراری و بۆمبی ئامادەکراو و چەکی جۆراوجۆری ئەو چەکدارانە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا