سەرباری ئەوەی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو کە ١٤ی ئەیلول دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ دەبێت، بەڵام لە هەندێک لە خوێندنگاکان وادەکە دوادەکەوێت.
یەکێک لەو خوێندگایانەی کە وادەی دەستپێکردنەوەی دەوام تێیاندا دوادەکەوێت خوێندنگای (ئامادەیی هەوڵکەوتی کوڕانە) لە سلێمانی، کە لە ئاگادارییەکدا دەڵێن:" ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی ١٠ و ١١و ١٢ی زانستی و وێژەیی خوێندنگاکەمان دەکەین کە دەستپێکی خوێندنی ساڵی نوێی ٢٠٢١-٢٠٢٢ رۆژی شەممە ١٨ی ئەیلول دەستپێدەکات لە خوێندنگەکەمان".
بەهۆی خولی راهێنانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان
لە ئاگادارییەکەدا، هاتووە کە هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکی دەوام دەگەڕێتەوە بۆ بوونی خولی راهێنانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەخوێندنگاکەدا بەڕێوەدەچێت.
لە لایەکی دیکەشەوە، خوێندنگای بڕیاری شەهید ئاسۆی بنەڕەتی لە ئاگادارییەکەدا رایگەیاندووە:" رۆژی ١٤ی ئەیلول یەكەم ڕۆژی دەستپێكی دەوامە، بەڵام دایکان و باوکان ئاگادار دەکەنەوە کە خوێندکارانی پۆلی یەكەم رۆژی دووشەمە ٢٠ی ئەیلول یەكەم ڕۆژی دەوامیانە".