ئەمڕۆ لە مەککە، کوڕێک بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر دایک و باوکی و هەردووکیان دەکوژێت.
ئاژانسی "سبق"ی سعودی بڵاویکردەوە:" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە مەککە کوڕێک بە چەقۆ چەند جارێک هێرشدەکاتە سەر دایک و باوکی، کە بەهۆیەوە دایکی دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات و باوکیشی بەهۆی سەختی برینەکانی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات".
ئاژانسەکە رایگەیاندووە:" هێزە ئەمنییەکانی مەککە لەلایەن کچێکەوە ئاگادارکرانەوە کە براکەی هێرشیکردووەتە سەر دایک و باوکیان، کاتێک تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دایکی تۆمەتبارەکەیان بە کوژراوی دۆزیەوە کە تەمەنی ٦٢ ساڵ بووە، هەروەها باوکیشی بە سەخت بریندارکراوە و کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە".
تۆمەتبارەکەیان لە ناو ماڵەکەدا دەستگیرکردووە
دوای رووداوەکەش، تیمەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکەیان لە ناو ماڵەکەدا دەستگیرکردووە و لە ئێستاشدا رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.