نەخۆشییەکی مەترسیدار لە پارێزگایەکی عێراق سەریهەڵدا

عێراق 12/09/2021

Alternate Text

پارێزگاری موسڵ رایگەیاند، حاڵەتێکی توشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار لە پارێزگاکەدا تۆمارکراوە و بەهۆیەوە ستافی نەخۆشخانە و خێزانی توشبووەکە کەرەنتینە کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئەیلول، نەجم جەبوری، پارێزگاری موسڵ رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە پارێزگاکەدا نەخۆشییەکی مەترسیدار تۆمارکراوە و کە بەهۆی جۆرێک لە بەکتریاوە بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی پەڵەی رەش لەسەر جەستەی توشبووەکە".

ئەو ئامێرانەی بەکارهاتوون پاککراونەتەوە

ئاماژەی بەوەشدا:" بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە، ئەو پزیشک و کارمەندانەی چارەسەری توشبووەکەیان کردووە لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خێزانی توشبووەکە و ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵی هەبووە کەرەنتینە کراون، هەروەها ئەو ئامێرانەی بەکارهاتوون پاککراونەتەوە".
لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشدا:" سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە و ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بکەن".
ئەو نەخۆشیەی لە موسڵ بڵاوبووەتەوە لە رێگەی بەکتریایەک بە ناوی "باسیلەس ئەنسراکەس" بڵاودەبێتەوە کە زیاتر لە سروشت و خاک و ئاژەڵی کێویدا هەیە، کە دەبێتە هۆی درووستبوونی پەڵەی رەش لەسەر جەستە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا