بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە نەخۆشێک گیانی لەدەستدا

هەمەرەنگ 12/09/2021

Alternate Text

لە یەکێک لە گوندەکانی میسڕ، نەخۆشێک لە ژێر نەشتەرگەریدا و بەهۆی هەڵەی پزیشکەکەیەوە گیان لەدەستدەدات، رووداوەکەش بەدوای خۆیدا مشتومڕێکی زۆر دەهێنێت.
لە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای غەربیە لە میسڕ، نەخۆشێک بەهۆی ئەوەی بەردی گورچیلەی هەیە دەچێتە لای پزیشکێک و ئەویش هەرزوو دەیباتە ژووری نەشتەرگەری بۆ دەرکردنی بەردەکە بە نەشتەرگەری، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکییەوە نەخۆشەکە گیان لەدەستدەدات.
یەکێک لە کەسوکاری نەخۆشکە بە میدیاکانی راگەیاندووە:" رووداوەکە ٩ی ئەیلولی ئەمساڵ روویداوە، کوشتنی نەخۆشکە بە هەڵە نەبووە، بەڵکو هەڵەی پیشەیی بووە، کە کاتێک نەشتەرگەری بۆ کراوە، پزیشکەکە یەکێک لە شا خوێنبەرەکان دەبڕێت، کە دەبوو پزیشکێکی پسپۆڕ بانگ بکات بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبێت کە پێشکەشکارێکی بەرنامەیەکی پزیشکییە لە کەناڵێکدا، بەبێ هیچ ئامادەکارییەک نەشتەرگەرییەکی دیکەی بۆ ئەنجامداوە".

پزیشکەکە سێ "خاولی" لە ناو جەستەی نەخۆشەکە بەجێهێشتووە

وتوشییەتی:" لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا، پزیشکەکە شکستی هێناوە و نەیتوانیوە چارەسەری نەخۆشەکە بکات، بۆیە کاتژمێر ٦:٣٠ بەرەبەیان لە ژووری نەشتەرگەری هاتەدەر و پێی راگەیاندین کە نەخۆشەکەمان گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئێمە باوەڕمان پێنەکرد کاتێک هۆکارەکەی ئەوە بووە کە بڕێکی زۆر خوێنی لەدەستداوە، بۆیە تەرمەکەمان برد بۆ پزیشکێکی دیکە تا پشکنین بۆ هۆکاری گیان لەدەستدانی نەخۆشەکەمان بکات، ئەو بە سەرسوڕمانەوە پێی راگەیاندین کە پزیشکەکە سێ "خاولی" لە ناو جەستەی نەخۆشەکەمان بەجێهێشتووە بۆ وەستاندنی خوێنبەربوونەکەی، هەر بەوشێوەیەش برینەکەی دووریوەتەوە بۆ ئەوەی ئاشكرانەبێت".
ئەو کەسە دەڵێت:" کاتێک چووینە لای بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و پزیشکی بێهۆشکەر بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن، بەڵام ئەوان بڕی ١٥ هەزار دۆلاریان پێشكەشکردین کە رووداوەکە بشارینەوە و ئاشکرای نەکەین، بەڵام رازی نەبووین و لە دادگا و داواکاری گشتی سزای یاساییمان تۆمارکرد".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا