بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەموو قۆناغەکانی خوێندن پێویستیان بەوە نییە پێداچوونەوە بە وانەکانی ساڵی رابردوویاندا بکەن.
چوار قۆناغ پێداچوونەوە بە وانەکانی ساڵی رابردوو ناکەن
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاندووە:" قۆناغەکانی(١،٧،١٠،١١)پێویست بە پێداچوونەوەی وانەکانی ساڵی رابردوویان ناکەن و راستەوخۆ دەست بە خوێندی وانەکانی ساڵی رابردوویان دەکەن".
بڕیارە سبەی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەرێم لێبدرێت.