لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێرانەوە روونکردنەوە دەدرێت

عێراق 13/09/2021

Alternate Text

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێراندا تەنها گەشتە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە.
ئیرەج مەسجدی بالێۆزی ئێران لە بەغداد رایگەیاند:" بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران لە ئێستادا تەنها ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە گەشتی ئاسمانی ئەنجامدەدەن".

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا دوای تەواوبوونی رێوەڕەسمەکانی جلەی ئیمام حوسێن جێبەجێدەکرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا دوای تەواوبوونی رێوەڕەسمەکانی جلەی ئیمام حوسێن جێبەجێدەکرێت، لە ئەگەری کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناش ئەگەری هەیە هەڵگرتنی ڤیزا گەشتە وشکانییەکانیش لە نێوان عێراق و ئێراندا بگرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا