محەمەد سەڵاح داواکاری منداڵێک جێبەجێدەکات

وەرزش 7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی تۆپی پێی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی داواکاری هاندەرێکی منداڵ جێبەجێدەکات و درێسەکەی خۆی پێ دەبەخشێت.

لە میانەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی ئێوارەی دوێنێ هەردوو یانەی لیڤەرپوول و لیدز رووبەڕووی یەکتربوونەوە و بە درێژایی یارییەکە منداڵێکی هاندەری لیڤەرپوول لەسەر لافیتەیەکدا نوسیبووی "سەڵاح دەتوانیت درێسەکەتم پێ ببەخشیت؟"، بەوەش پاش تەواوبوونی یارییەکە سەڵاح چووە لای منداڵەکە و درێسەکەی خۆی پێ بەخشی.

لە یارییەکەی دوێنێدا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ یانەی لیڤەرپوول توانی یارییەکە بباتەوە و سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا