بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە باسی لەوەکرد،
جوڵانەوەی تەرم لەدوای گیانلەدەستدان حاڵەتێکی ئاساییە و دەکرێت بەهۆی
شادەمارێکی تەرمەکەوە رووبدات کە هێشتا لەکار نەکەوتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ئەیلول، شیروان جەلال
بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە بە BMC راگەیاند:" شەوی رابردوو هاوڵاتییەک
گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە بە وتەی کەسوکارەکەی لە کاتی بەخاکسپاردنیدا جوڵاوەتەوە".
پزیشکەکانمان پشکنینی تەواوەتیان بۆ هاوڵاتییەکە کرد و هێڵکاریشیان بۆ ئەنجامدا
ئاماژەی بەوەشکرد:" پزیشکەکانمان
پشکنینی تەواوەتیان بۆ هاوڵاتییەکە کرد و هێڵکاریشیان بۆ ئەنجامدا، بەڵام دەرکەوت
هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە، لە کۆتا هەوڵیشدا پزیشکەکان کارەبایان لە
هاوڵاتییەکەدا، بەڵام بێسود بوو".
ئەمە یەکەمینجارە شتی لەوشێوەیە رووبدات
باسی لەوەشکرد:" ئەمە یەکەمینجارە شتی
لەوشێوەیە رووبدات، بەڵام جوڵانەوەی تەرمەکە لە کاتی بەخاکسپاردنیدا حاڵەتێکی ئاساییە و لەوانەیە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شادەمارێکی هێشتا جوڵەی تێدامابێت و بووبیتە هۆی جوڵانەوەی تەرمەکەی ".