بومەلەرزەیەک پارێزگای خۆراسانی ئێرانی هەژاند

جیهان 13/09/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی رێختەر پارێزگای خۆراسانی ئێرانی هەژاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ئەیلول، ناوەندی کەشناسی ئێران رایگەیاند:"  بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی رێختەر پارێزگای خۆراسانی لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران هەژاند".

 لە چەند شار و شارۆچکەیەکەی دیکەش هەستپێکراوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" قوڵایی بومەلەرزەکە شەش کیلۆمەتر بووە و لە چەند شار و شارۆچکەیەکەی دیکەش هەستپێکراوە".
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەوە نەخراوەتەڕوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا