نەوەیەکی "ئوم کەلسوم" کۆنسێرتێکی هونەری ئەنجامدەدات

هەمەرەنگ 13/09/2021

Alternate Text

بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو سەنا نەبیل، نەوەی "ئوم کەلسوم" گۆرانیبێژی ناودار پێشووی میسری یەکەمین کۆنسێرتی خۆی لە شاری زەمالک لە میسر ئەنجامبدات.

لە هەمان ئەو شوێنەدا گۆرانی دەڵێت کە نەنکی گۆرانی لێی دەوتەوە

رۆژنامەی "ئەهرام"ی میسری بڵاویکردەوە:" بۆ یەکەمینجار نەوەیەکی ئوم کەلسوم بە ناوی سەنا نەبیل کۆنسێرتێکی هونەری بە شێوازی ئۆرکێسترا لە شاری زەمالک ئەنجامدەدات و لەسەر هەمان ئەو ستەیجە گۆرانی دەڵێت کە ساڵانێک نەنکی لەو شوێنەدا گۆرانییەکانی بە هەوادارانی لە تەواوی وڵاتانی عەرەبی دەگەیاند ".
هاوکات، سەنا نەبیل ئاماژەی بەوەکردووە:" شانازی بەوە دەکەم کە یەکێکم لە نەوەکانی ئوم کەلسوم و دەمەوێت لەو کۆنسێرتەدا توانا و بەهرەکانی خۆم بسەلمێنم ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا