سەرباری ئەوەی زۆربەمان لەکاتی خواردنی شووتی
تەنها ناوەکەی دەخۆین و توكڵەکەی فڕێدەدەین، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە
ئەو تۆکڵە چەندین سوودی سەرسووڕهێنەری هەیە.
ماڵپەڕی "Health Line" بڵاویکردووەتەوە:"
بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکییە زۆرەی لە نێو تۆکڵی شووتیدا هەیە سوودێکی زۆر بە
تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت ".
بە گوێەری ماڵپەڕەکە سوودەکانی تۆکڵی شووتی بریتین لەمانە:
-هاوکاری وەرزشوانان دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی باشتر لەکاتی یاریکردن و
راهێناندا، لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆری ترشی ئەمینی سیترۆلینی تێدایە، کە وادەکات
ئۆکسجین باشتر بگات بە ماسولکەکانی لەش.
-چەند توێژینەوەیەک دەریانخستووە کە تۆکڵی شووتی هاوکاری ئەو کەسانە دەکات
کە کێشیان زۆرە فشاری خوێنیان کۆنتڕۆڵ بکەن، لەبەر ئەوەی سیترۆلین باشترین پێکهاتەیە
بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن.
-یارمەتیدەر دەبێت بۆ جوڵەی ریخۆڵەکان و مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی
قۆڵۆن کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی کۆلیستڕۆڵیش لە خوێن کەمدەکاتەوە.