بە ڤیدیۆ.. چەند چەکدارێکی تاڵیبان لە ژنێک دەدەن

جیهان 13/09/2021

Alternate Text

سەرباری ئەوەی چەندین جار تاڵیبان بەڵێنیدابوو رێز لە مافەکانی ژنان بگرێت و رەفتارەکانی پێشووی بەرامبەر بە ژنان دووبارە نەکاتەوە، بەڵام لە نوێترین ڤیدیۆدا چەند چەکدارێکی تاڵیبان بە توندی لە ژنێک دەدەن.

بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان لە شەقامێکدا بە توندی لە ژنێک دەدەن و ژنەکەش بەهۆی ئازارەوە هاوار دەکات، سەرباری ئەوەی چەند کەسێکی دیکەش لەو شوێنەدا وەستاون، بەڵام بەبێ ئەوەی دەستوەردان بکەن و تەنها تەماشای باردۆخەکە دەکەن.

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا