وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن هاوڵاتییانی لە شەش وڵاتی رۆژهەڵاتی ئاسیا
ئاکادارکردووەتەوە لەوەی ئەگەری هێرشی تیرۆرستی لەو وڵاتانە هەیە و نزیکی شوێنە
ئاینی و قەرەباڵغەکان نەکەون.
نزیکی شوێنە ئاینی و قەرەباڵغەکان نەکەون
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییانی لە هەریەکە لە وڵاتانی
ئەندۆنیسیا، فلیپین، سەنگافور، مالیزیا، تایلاند و میانمار ئاگادار دەکاتەوە بەوەی
بە پێی زانیارییە هەواڵگرییەکانیان ئەگەری هێرشی تیرۆرستی لەو وڵاتانە هەیە و
نزیکی شوێنە ئاینی و قەرەباڵغەکان نەکەون، بەبێ ئەوەی سەرچاوەی ئەو هەڕەشانە
ئاشکرا بکات.
هاوکات، ئەو شەش وڵاتە سەرسوڕمانی خۆیان لەو راگەیەندراوەی وەزارەتی
دەرەوەی ژاپۆن دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکردبوو:" ئاگاداری ئەو هەڕەشانە نین ".