گازۆ یەکێکە لەو چەرەسانەی کەبەتامە خۆشەکەی
جیادەکرێتەوە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی لەشی مرۆڤ هەیە.
پێگەی "سپۆتینک"ی روسی ئاشکرایکردووە:"
گازۆ لەو چەرەسانەیە کەنەک تەنها دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ریشاڵی خۆراکی، بەڵکو
بڕێکی زۆر لەڤیتامینە جیاوازەکان و کانزاکان لەخۆ دەگرێت کەسوودێکی ئێجگار زۆری
هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ".
گرنگترین ئەو سوودانەی پێگەکە ئاماژەی
پێداوە:
١- یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات.
٢- دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.
٣- رێژەی کۆلیسترۆڵی لەش رێکدەخات.
٤- تەندروستی دڵ دەپارێزێت.
٥- توانا سێکسییەکانی
مرۆڤ زیاددەکات.
٦- خانەکانی لەش لەتێکچوون دەپارێزیت و
بەزیندووی دەیانهێڵێتەوە.
٧- یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی
رێژەی شەکری خوێن دەدات.