سەرۆکی یانەی بایرن میونشن رایگەیاند، ئەوان پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بردنەوەی یاریەکەی سبەینێ و بەسەر بەرشەلۆنەدا سەردەکەون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی ئەیلول، ئۆلێ هۆنیس، سەرۆکی یانەی بایرن میونشن رایگەیاند:" یانەکەیان پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و چانسی بەدەستهێنانی سەرکەوتنیان لەو یانە ئیسپانییە زیاترە".
هۆنیس ئاماژەی بەوەشداوە:" بەرشەلۆنە لەئاستێکی باشدا نابێت بەبێ مێسی و گریزمان، بەڵام لەهەمان کاتدا نابێت بەکەم سەیربکرێن و ئەوان یانەیەکی گەورەن و مێژوویەکی نایابیان هەیە".
سبەی شەو کاتژمێر ١٠:٠٠ هەردوو یانەی بایرن میونشن و بەرشەلۆنە رووبەڕووی یەکدەبنەوە
وابڕیارە سبەی شەو کاتژمێر ١٠:٠٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان لەیاریگای کامپ نۆی تایبەت بەبەرشەلۆنە هەردوو یانەی بایرن میونشن و بەرشەلۆنە لەمیانەی یاریەکانی قوناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکببنەوە.