ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رادەگەیەندرێت

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رابگەیەندرێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە ئامادە رێوڕەسمەکە دەبن و وتار پێشکەش دەکەن

 بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەوشارە بەڕێوەبچێت، هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە ئامادە رێوڕەسمەکە دەبن و وتار پێشکەش دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی ٢٧ی تەمووز، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکاتە ئیدارەی سەربەخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە راسپێردران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا