بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی
ئافرەتێکی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول. بەڕێوبەرایەتی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن
هاوڵاتییەکەوە کە لە ماڵەکەی خۆیدا بێ هۆشکراوە و دواتر زێڕەکانی دزراوە،
تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و
پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ح.خ.ت)
دەستگیربکرێت".
بەناوی هاوکارییەوە خۆی لەو ئافرەتە نزیککردووەتەوە کە بەتەنها ژیاوە و دواتر خاوەن ماڵەکەی بێ هۆشکردووە و زێڕەکانی دزیوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" تۆمەتبارەکە
لەدایکبووی ١٩٧٠یە و لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیەدا ناوە، ناوبراو بەناوی
هاوکارییەوە خۆی لەو ئافرەتە نزیککردووەتەوە کە بە تەنها ژیاوە و دواتر خاوەن ماڵەکەی بێ هۆشکردووە و
زێڕەکانی دزیوە".
باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا تۆمەتبارەکە
بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ راگیراوە".