وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، بە بەهای زیاتر لە ٣٨٩ ملیۆن دینار چوار پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر جێبەجێدەكرێن.
لەسەر رێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانییەكان
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" گوژمەی ٣٨٩ ملیۆن و ٢٤٥ هەزار و ٢٤٩ دینار ملیۆن دینار لەسەر رێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرجكرا".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، پڕۆژەکان بریتین لە درووستكردنی شەقامێك لە گەڕەكی كانی و درووستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گردجووتیار.
هەروەها دروستكردنی شەقامێكی١٠ مەتری لە گەڕەكی مەنتكاوە و دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ژیان دووی دیکەن لە پڕۆژەکان.