بافڵ تاڵەبانی: بەھەموو شێوەیەک پارێزگاری لە پێکەوەژیان و تەبایی دەکەین

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە پێکەوەژیان و تەبایی دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریک مار ئاوای سێهەم کرد بەبۆنەی بوونی بە پاتریاتکی نوێی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی: 

بەڕێز/ قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێھەم

‎بەبۆنەی دەستبەكاربوونی بەڕێزتان وەك پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و خوشک و برایانی مەسیحی لەھەرێم و عێراق و جیھان دەکەم. هیوادارین ئەمە ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی زیاتری نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان و گەشەکردنی برایەتی و پێکەوە ژیان لەناو گەلەکەمان. ‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی پاراستنی ئەو وێنا جوانەی پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکانە لەھەرێم و بەھەمووشێوەیەک پارێزگاری لە كلتووری فرەڕەنگی و پێكەوەژیان و تەبایی دەكەین. ‎ھەر شاد و سەربەرزبن.

بافڵ تاڵەبانی ‎

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا