بۆ جاری سێیەم دادگاییکردنی دوو دەستگیرکراوی بادینان دواخرا

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

بڕیاربوو سبەینێ بەدەل بەرواری و ئومێد پەرۆشكی لە هەولێر دادگایی بکرێن، بەڵام بەهۆی وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن دادوەرەوە دادگاییەکە دواخراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، هەرێم رەفعەت پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند:" بڕیاربوو سبەینێ لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر دادگاییکردنی هەریەکە لە بەدەل بەرواری و ئومێد پەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییکردنەکە دواخراوە".

دادوەری دادگاکە مۆڵەتی وەرگرتووە

ئاماژەی بەوەشکرد:" هۆکاری دواخستنی دادگاییکردنەکە ئەوەیە کە دادوەری دادگاکە مۆڵەتی وەرگرتووە".
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش دوو جار دادگاییکردنی ئەو دوو دەستگیرکراوەی بادینان بە بیانووی جیاوازەوە دواخراوە.‎

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا