پوتین خۆی کەرەنتینە دەکات

جیهان 14/09/2021

Alternate Text

لە راگەیەندراوێکدا، کۆشکی کرێملین رایگەیاند، ڤلادمێر پوتین بڕیاریداوە خۆی کەرەنتینە بکات بەهۆی ئەوەی ئیدارەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، ئاژانسی روسیا تودەی بڵاویکردەوە:" کۆشکی کرێملین رایگەیاند کە ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا بڕیاریداوە خۆی کەرەنتینە بکات، ئەویش دوای ئەوەی ئیدارەکەی و کەسانی نزیک لێوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

ئێمەش رووبەڕووی ئەو ڤایرۆسە دەبینەوە

بە گوێرەی ئاژانسەکە، هەر دوێنێ پوتین لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاندبوو کە ئەگەری هەیە خۆی کەرنتینە بکات، کە لەو بارەیەوە وتویەتی "ئێمەش رووبەڕووی ئەو ڤایرۆسە دەبینەوە".

هەر لەو میانەشدا رایگەیاندبوو کە :"پزیشکەکان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن، کە لە کەسانەی دەوروبەرم ڤایرۆسەکە سەریهەڵداوە، دەبێت بەداداچوونی ورد بکەین".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا