پرۆژەیەک بە تێچووی زیاتر لە ٣٧ ملیۆن دۆلار لە هەرێم جێبەجێ دەکرێت

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

وەزارەتی کارەبا جێبەجێکردنی پرۆژەی سکادای بە تێچووی زیاتر لە ٣٧ ملیۆن دۆلار راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند:" کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی (سکادا) لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ستێر و کۆنترۆڵ ماتیک واژوو کرد".

لە ماوەی ٩٠٠ رۆژدا جێبەجێ دەکرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" پرۆژەکە بە تێچووی ٣٧ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار دۆلار دەبێت و لە ماوەی ٩٠٠ رۆژدا جێبەجێ دەکرێت".

باسی لەوەشکرد:" ئەو پرۆژەیە بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستمی کارەبای هەرێم و کۆنتڕۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، هەروەها گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەکاردێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا